کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نۆیەر ریكۆردێكی ئۆلیڤەر كانی شكاند

.

12:00 PM - 24/05/2015

مانوێل نۆیەری گۆڵچی یانەی بایرن میونشن كە نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەڵمانیایان بەدەستهێنا، توانی ریكۆردێكی ئۆلیڤەر كانی گۆڵچی پێشووی یانەكەی و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بشكێنێت.
ئۆلیڤەر كان پێش 14 ساڵ پێش ئێستادا ریكۆردێكی لەبۆندس لیگا شكاندو لە ماوەی یەك وەرزدا لە 19 یاریدا پارێزگاری لەخاوێنی گۆڵەكەی كرد و نەهێشتووە هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت، دوای ئەوەی لەیاریی هەفتەی كۆتایی ئەم وەرزەی خولەش بایرن میونش بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ماینزی بردەوە، مانوێل نۆیەری گۆڵچی توانی ئەو ریكۆدە بشكێنێت و پێش ئۆلیڤەر كان بكەوێت و لە 20 یارییدا نەی هێشتووە هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت و گۆڵەكەی بەپاكی هێشتۆتەوە كە لەم وەرزەدا لە 50 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا لەگەڵ بایرن بەشداریی كردووە هەروەها لە هەمان كاتیشدا یانەی بایرن میونشن ریكۆردێكی نوێ ی تۆمار كرد كە لە یاریەكانی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا و لە كۆی 34 یاری خولەكەدا لە 22 یاریدا هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نەكراوە و تۆری گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتۆتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە