.
05:20 PM - 24/04/2024
دەقی پەیامەکە،،،،،
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
(سوپاسنامە)
بەرێز سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی.
بەرێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك).
بەڕێزان لە پارتە سیاسیەكان و كۆمەڵە و ڕێكخراوەكان.
بەرێزان لێپرسراوو كەسایەتیە حكومی و حزبی و پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
بەرێزان دەزگاو كەناڵەكانی راگەیاندن و میدیاكاران.
بەرێزان سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
بەناوی بنەماڵەی كۆچكردووان (عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس) ەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەرز دەنرخێنین و خەم و پەژارەی ئێمەتان كەمكردەوە ئەم هەڵوێستەتان بووە مایەی سەبوری و ئارامی و دڵنەوایمان و دڵسۆزی و وەفاداریتان هیچ كات لەیادناكەین .
بە لەدەستدانی (مامۆستا وەسفیە و دكتۆر كاروان) گەورەترین كۆست و نەهامەتی ڕوو بەڕووی بنەماڵەكەمان بویەوە بەڵام (عەلی شامار) سەبوری و دڵنەوایی بوو بۆمان، ئێستاش بەم كۆستە گەورەیە زامەكانمان هێندەیتر قوڵتربونەوە مەگەر بە ڕەحمی خوای گەورە و هاوسۆزیی و هاوخەمی ئێوەی خۆشەویست و بەئەمەک بەرامبەر بە لەدەستدانی (عەلی شامار) كەڵە تێكۆشەری گەلەكەمان لە شار و شاخ ئەم زامە گەورەیەمان ساڕێژبكرێت.
بەڕێزان بە ئامادەبوون و دڵنەواییەكانتان ئەو ڕاستییەتان وەبیر خستینەوە كە خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەتەنها موڵكی بنەماڵەكەمان نەبووە بەڵكو موڵكی هەموو كوردستان بووە بۆیە هەمیشە شانازی بەو خەباتە پیرۆزەی بنەماڵەكەمانەوە دەكەین و بەڵێن دەدەین ڕێچكەو ڕێبازیان بەرنەدەین.
لە كۆتاییدا نزادەكەین كە هەمووان لە كۆست خەم و ناخۆشی بە دووربن، یەزدانی مەزن كۆچكردوانی هەموولایەك بە بەهەشتی بەرین و نەبڕاوەی خۆی شاد بكات.
دووبارە سوپاس و ستایش بۆ خەمخۆری و وەفاداریتان…
ڕێبوار عەلی شامار
لەجیاتی بنەماڵەی كۆچكردوو عەلی شامار
٢٤ - ٤ - ٢٠٢٤
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە