کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران 602 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە

.

05:39 PM - 18/04/2024

 تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە ماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 602 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیكردووە, بە رێژەی سەدا  23 پۆینت 44 لە ساڵێكدا ، ئەمەش لەكاتێكدایە مانگانە ڕێژەی دابینكردنی نەوتی خاو بۆ ئاستەكانی پێش سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر تاران بەرزبووەتەوە.

زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران سەرەڕای بەردەوامی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا بەسەر تاراندا، كە لە ساڵی 2018ەوە كاری پێدەكرێت و ئەمەش مەترسی لەسەر پلانەكانی وڵات بۆ زیادكردنی دابینكردن و هەناردەكردنی نەوتی ئێران دروستكردووە.

ئێران وەك ئەندامێكی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس یەكێكە لەو وڵاتانەی كە هاوشانی لیبیا و ڤەنزوێلا لە سیاسەتی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی هاوپەیمانییەكە بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە تشرینی دووەمی 2022، تا كۆتایی ئەمساڵ دوورخراوەتەوە.

هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە ساڵی 2023دا بۆ دوو ملیۆن و 859 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزبووەتەوە، لە كاتێكدا ساڵی پێشووتر دوو ملیۆن و 554 هەزار بەرمیل بووە.

بە پێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی یەكەی توێژینەوەی وزە تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ سێ ملیۆن و 170 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە