.
09:59 AM - 01/05/2024
وەزارەتی تەندروستی عیراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوەو دەرچوانی ساڵی خوێندنی 2022-2023 دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی، پەرستاری، پەیمانگاکانی تەکنیکی و پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی 2022 بۆ 2023 دەکات ئەوانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە لە رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە فۆڕمەکەیدا داوای ناوی چواری پێشکەشکار و کۆلێژ و پەیمانگاکەی دەکات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لینكی فۆرمی دامه‌زراندنه‌كه‌ی داناوه و خوازیارانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و لینكه تا 15 رۆژ ئاكتیڤ و كراوه دهبێتولهحاڵهتی هه‌ر پرسیارێكیشدا ده‌توانن له خانه‌ی تایبه‌ت به پرسیار، داوای رونكردنه‌وه بكه‌ن و به زووترین كات وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه
لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە...
https://soft.moh.gov.iq/2024/kurdistan_g_2024_yagh14/login
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە