کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

.

10:54 AM - 18/04/2024

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، رۆژی 10ی ئایاری وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق راگەیاند، بەپێی خشتەی کارەکانمان لە 10ی ئایارەوە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەن و لە 6ی حوزەیران کۆتایی دێت و قۆناغی بێدەنگی میدیایی دەستپێدەکات.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌هێنرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، چونكه‌ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە