کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.یوسف گۆران سەردانی مامۆستا عەلی باپیر دەكات

.

09:44 PM - 30/04/2024

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد. 

د.یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات لە نووسینێكدا كە لە ەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر بە یاوەری هەڤاڵ جەمال حوسێن، سەردانی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستانمان کرد".

‏‎ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە دیدارەکەدا سەرباری گفتوگۆکردن لەبارەی پرس و بابەتە سیاسییە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان، باسکردنی ڕەوتی میانڕەوی ئاینی و ڕەتکردنەوەی بیری توندڕەوی کە دژ بە ئاینی ئیسلامی ڕاستەقینەیە تەوەرێکی تری گفتوگۆکانمان بوون".

‏‎هەروەك ئەوەی خستووەتەڕوو، "هەر لە دیدارەکەدا لە نزیکەوە گوێبیستی بیروبۆچونەکانی مامۆستا عەلی باپیر بوین کە بەردەوام خەمخۆری ئەزمونی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمەکەمان بووە."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە