کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ دووەمین رۆژی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

.

09:36 AM - 18/04/2024

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم رۆژی کارەکانی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق-سلێمانی، کارەکانی دووەم رۆژی هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە كێشه‌ گرنگه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان گفتوگۆ ده‌خرێنه‌به‌رباس و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، هه‌ر پانێلی، سیاسیی، ئابووری و ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زا و ئه‌كادیمیسته‌ جیهانییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.

رۆژی یەکەمی دیدارەکە، چەند گفتوگۆیەکی چڕی لەخۆگرت و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت و یەکێتیش زۆر ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و کورسییەکانی زۆر زیاد دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە