کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

.

08:54 AM - 18/04/2024

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠٢٤ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن كۆببێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠٢٤ بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

وتیشی، یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە،  گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین.

بڕیارە ١٠ی ٦ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو وادەیەش بە مەرسوم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە