کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: گەر روسیا داوامان لێبكاتن بۆلێدانی داعش ئامادەی هاوكارین

.

04:15 PM - 27/11/2015

مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ هەماهەنگیەك بۆلێدانی داعش، لەنێوان روسیاو هەرێمی كوردستاندا نییە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەمیانی بەشداریكردنی لەشیكاری هەواڵەكانی كەناڵی فرانس 24ی عەرەبی لەپاریس، بەناوی گەلی كوردەوە سەرەخۆشی لەگەلی فەرەنسا كرد‌و رایگەیاند: پەلامارە تێرۆریستییەكانی سەر پاریس، تاوانێكی گەورەیە.
لەبارەی هاوكاری هەماهەنگی نێوان روسیاو هەرێمی كوردستان، مەلا بەختیار رایگەیاند: تائێستا هیچ هەماهەنگییەگ، لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و وڵاتی روسیادا بۆلێدانی داعش  نییە، مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەگەر روسیا بەرەسمی داوای هەمانگی لەهەرێمی كوردستان بكات، بۆ لێدانی داعش ئەا ئامادەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە