کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پێشوازی لەسەماحەتی عەمار ئەلحەكیم دەكات

.

07:13 PM - 27/04/2015

 د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كرد لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق و لە دیدارێكدا هەردوولا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراقەوە گفتووگۆیانكرد.
لای خۆیەوە د.فوئاد مەعسوم پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكانی بۆ دوورخستنەوەی مەترسی تیرۆرستانی داعش لەسەر خاكی عیراق خستەڕوو،  هاوكات یەكخستنی گوتاری سیاسیی و قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوە ژیان نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عیراق  و بەردەوامی پەیوەندییە دبلۆماسیەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تەئكیدی لێكرایەوە , باس لەهەوڵەكان كرا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، هەر لە دیدارەكەدا سەركەوتنەكانی هێزە ئەمنیەكانی عیراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبیان بەرزنرخێندرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە