کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عیراق 4.447 ملیار دۆلاربووە

.

05:10 PM - 24/04/2015

هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق نزیك دەبێتەوە لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا. وەزارەتی‌ نەوتی‌ عیراق لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لەمانگی رابردوودا 92 ملیۆن‌و  400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە كە رۆژانە دەكاتە 2 ملیۆن‌و 980 هەزار بەرمیل نەوت كە بەرارود بە مانگی شوبات بۆ هەر رۆژێك 70 هەزار بەرمیل زیادیكردووە كە لەو مانگەدا رۆژانە 2 ملیۆن‌و 290 هەزار بەرمیل بووە. لەبارەی داهتەكەشیەوە ئەوە خراوەتەڕوو كە داهاتی نەوتی عیراق لە مانگی ئازاردا 4 ملیار‌و 447 ملیۆن دۆلاربووەو ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی هەر بەرمیلێك نەوت بە 48 دۆلار‌و 45 سەنت فرۆشراوە. لەگەڵ ئەوەی هەناردەی نەوتی عیراق بەراورد بە دوومانگی سەرەتای ئەمساڵ زیادیكردووە بەڵام كەمتربووە لەو بڕەی كە لە بودجە بڕیاری لەسەر دراوە كە دەبێتە رۆژانە 3 ملیۆن‌و 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە