کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كومەتی بەریتانیا 60 راوێژكاری سەربازی تری رەوانەی عیراق كرد

.

05:11 PM - 08/03/2015

بە مەبەستی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق ,حكومەتی بەریتانیا 60 راوێژكاری سەربازی تری رەوانەی عیراق كرد.
سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا بڵاویانكردەوە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پیلانەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عیراق دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بڕیاری داوە 60 راوێژكاری تر رەوانەی عیراق بكات.
لای خۆشیەوە مایكل فالۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند وڵاتەكەی دوو تیمی سەربازی رەوانەی عیراق كردووە ئەركیان مەشق و راهێنانی پێشمەرگە و هێزەكانی ئەو وڵاتە لەسەر چۆنیەتی پوچەڵكردنەوەی مین و بۆمبە چێندراوەكان دەبێت.
مایكل فالۆن راشیگەیاند مەشق و راهێنان لە سەرچۆنیەتی پۆچەڵكردنەوەی مین و بۆمبەكان توانای هێزەكانی عیراق لە جەنگی دژ بە داعش بەهێزتر دەكات و سەركەوتن بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە خێراتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە