کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لالیگا: لە یاری دەستپێكدا لیڤانتی و ئیسپانیۆڵ یەكسانبوون

.

03:06 PM - 18/04/2015

 شەوی رابردوو یاریەكانی هەفتەی 32ی لالیگا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا یانەی لیڤانتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیسپانیۆڵی كرد، یاریزانانی یانەی ئیسپانیۆڵی میوان تەنها پێویستیان بە 18 دەقیقە بوو تا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی لۆكاس ڤاسكێزەوە تۆمار بكەن، بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 21 دا سیماو ماتی جونیۆر توانی گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی یانەی لیڤانتی تۆمار بكات، هەروەها لە پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم و لە دەقیقەی 45 دا فیلیپی كایسیدۆ گۆڵی دووەمی یانەی ئیسپانیۆڵی تۆمار كرد و گێمی یەكەمیش بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی پێهات، لە گێمی دووەمی یاریەكەدا راهێنەری هەردوو یانە چەند گۆرانكاریەكیان لە پێكهاتەكەیاندا ئەنجامدا و یاریەكەش بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی، تا لە دەقیقەی 87 دا ڤیكتۆر كاسادیسۆس گۆڵی دووەمی یانەی لیڤانتی خاوەن یاریگای تۆمار كرد و سەرەنجامیش یاریەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی پێهات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە