چەند پێشمەرگەیەكی یەكێتی داستانی گوندی سەید خەلیل-یان تۆماركرد
مێژوو داستانێكی تری ناو سەروەریەكانی یەكێتیمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت سی و پێنج ساڵ پێش ئێستا 12 پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە فەرماندەیی عەلی شامار لە گوندی سەید خەلیل داستانێكی گەورە تۆمار دەكەن و هێزەكانی بەعسی ڕووخاو لە قوڵایی گەرمیانەوە بە تێكشكاوی و شپرزەییەوە بەرەو مۆڵگاكانی خۆیان ڕاودەنێن.