کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان / کوردستان

قوباد تاڵەبانی بۆ گە‌نجان: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی وڵاتەکەمان

09:03 - 27/09/2021

قوباد تاڵەبانی بۆ گە‌نجان: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی وڵاتەکەمان

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی9ی2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداری کرد لەکۆنفرانسی گەنجانی کوردستان بەرەو ئایندە، کەبەبەشداری لیژنەی رۆشنبیری پارلەمان و کۆمەڵی مەدەنی و گەنجان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەپەیامە ڤیدیۆییەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەرێکخراوی USAID کرد بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی تەکامول و بەهەنگاوێکی گرنگی وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی گەنجان، پێشی راگەیاندن؛ کەئەوان ئەمڕۆ و ئێستای وڵاتن و وتیشی: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی ئێستای وڵاتەکەماندا.

لەم کۆنفرانسەدا گەنجانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە پێکەوە پلانی ستراتیژی و روئیای گەنجان بۆ ئایندە دەخەنەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە