کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: تیشكی خۆر چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێژەی 90% كەمدەكاتەوە

.

08:00 PM - 24/06/2020

بەپێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوەی ئەمریكی تیشكی خۆر بەڕێژەی سەدا 90 چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر جەستەی مرۆڤ كەمدەكاتەوە، توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە: لەدوای بەركەوتنی خۆر تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 34 دەقیقەدا كاریگەری ڤایرۆسەكە لەسەر جەستەی مرۆڤ بەڕێژەی سەدا 90 كەمدەكات، سەرباری زانیارییەكانی ناو ئەو توێژینەوەیە پسپۆران پێیان وایە تیشكی خۆر هیچ گۆڕانكارییەك لەئاماری ژمارەی توشبووان دروست ناكات، تەنها دەبێتە هۆی سنورداركردنی چالاكی ڤایرۆسەكە لەسەر جەستەی كەسی تووشبوو و كەمبوونەوەی ژمارەی مردن.
تائێستا زیاتر لە 9 ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، لەو ڕێژەیەش نزیكەی 500 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی توێژەران و پزیشكان لەسەر ئەوە كۆكن بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی لەوەرزی هاویندا دەبێتە هۆی سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا و كەمبوونەوەی چالاكیەكانی ڤایرۆسەكە پێچەوانەی ئەوەی لەوەرزی زستاندا بەدی دەكرێت، بەڵام رێكخراوی تەندروستی جیهانی گومانی لەئەنجامی ئەو توێژینەوانە هەیە و بەڕەسمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە