کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یه‌كێتى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى ره‌تكرده‌وه‌

.

12:11 AM - 22/06/2020

میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە حکومەت نەدەکرد کە ئەمرۆ ئەو بڕیارە خراپە بدات بە کەم کردنەوەی موچە".  وتیشى " بەیاننامەی چەند رۆژی پێشوترمان بە روونی داوامان  کردبوو بەپەلە دەست بکرێت بە دابەشکردنی موچە و لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێ بکات نەوەک کەم بکرێتەوە ، وەکو یەکێتی دژی کەم کردنەوەی موچەین و بە تەواوی رەتی دەکەینەوە".

میران محەمەد ئاشکراشیکرد" لە کۆبونەوەی ئاییندەماندا بەم نزیکانە تاوتوێ ئەم بابەتە دەکەین و بژاردەکان هەڵدەسەنگێنین و وەک یەکێتی هەنگاوی پێویست دژی کەم کردنەوەی دەگرینەبەر ورەنگە لە دوای ئەوکۆبونەوەیە تیمی خۆمان لە حکومەت ئاگاداربکەینەوە بۆ هەنگاوی دواتر و رێگری لە کەمکردنەوەکە"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە