کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی: دەرمانی دێكسامیسازۆنی دژ بە كۆرۆنا پێویستی بە لێكۆڵێنەوەی زیاترە

.

11:30 AM - 18/06/2020

تەندروستی جیهانی تەئكید دەكاتەوە لەوەی دەرمانی دێكسامیسازۆن یەكێكە لەو دەرمانانەی كە دەكرێت بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا سودی هەبێت، بەڵام ئەو دەرمانە هێشتا پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتری هەیە.
لەو بارەیەوە مایك ریان بەڕێوەبەری بەرنامەی وەڵامدانەوەی باری نائاسایی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ رایگەیاند دەرمانی دێكسامیسازۆن یەكێكە لەو دەرمانانەی كە دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا سوودی هەبێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتری تەندروستی هەیە ، ئاماژەی بەوەشكرد پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لە تەواوی ئەو داتا و زانیارییانە بكرێن كە لەبارەی پێكهاتە و چۆنییەتی بەكارهێنانی دەرمانەكەوە هەیە، راشیگەیاند پێویستە بەكارهێنانی دەرمانی دێكسامیسازۆن لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە