کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بیل گەیتس: چارەسەری كۆرۆنا 12 مانگی تر ئامادە دەبێت

.

11:27 AM - 18/06/2020

بیل گەیتس گەورە سەرمایەداری ئەمریكی و دامەزرێنەر و خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند ئێستا تەواوی توانا تەكنۆلۆجییەكانی خۆیان بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە ، راشیگەیاند دامەزراوەكانی بیل گەیتس و مێلیندا ، تواناكانی خۆیان بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا یەكخستووە، بەگوژمی 40 ملیار دۆلاری سەرمایە رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنەوە.
دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت ئەوەشی خستەڕوو دامەزراوەكەیان هاوكاری بەشێكی زۆر ناوەندەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا 250 ملیۆن دۆلاری بەخشیووە و ئاشكراشیكرد كە بەپێی زانیارییەكانی ئەوان لە 12 مانگی تردا ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە