کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرتە ڤیدیۆیەك لەناحیەی مەیدان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا

.

11:14 AM - 15/06/2020

گرتە ڤیدیۆیەك لەناحیەی مەیدان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا

دوای كەوتنەوەی ئاگر لە چای خۆشك و بەمۆ لە سنوری ناحیەی مەیدان هیزەكانی پۆلیس و ئاگر كوژینەوەو پۆلیسی دارستانی ناحیەی مەیدان بە هاوكاری دانیشتوانی سنورەكە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەیان دا و لە گرتەیەكی ڤیدیۆیشدا پۆلیسی ناحیەی مەیدان و  كارمەندانی پۆلیس دەردەكەویت كە چۆن فریای بێچووە كەروێشكێكی كێوی دەكەون و لە تینی بی بەزەیی ئاگردا رزگاری دەكەن و تینوێتی دەشكینن.

 گرتە ڤیدیۆییەكەش لە تۆڕە كومەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا كە هاوڵاتیان هێزەكانی پۆلیس جگە لە پارێزەری سەروو ماڵیان بە دۆستی  ژینگەو سروشتی كوردستان دەزانن.

GIx6_aF1ers

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە