کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوەیەك دەمامك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كۆرۆنا

.

06:22 PM - 13/06/2020

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات بەكارهێنانی ماسك لەشوێنە گشتیەكان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی رۆڵی بەكارهێنانی ماسك لەدانانی سنوورێك بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات كەئەو ڤایرۆسە تووشی زیاتر لەحەوت ملیۆن كەس بووە لەسەرتاسەری جیهاندا.
بەپێی ئەنجانی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەلایەن لێكۆڵەرانی زانكۆكانی تەكساس و كالیفۆرنیا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كاتێك بەستنی ماسك كرایە بریارێكی زۆرەملێ لەئیتاڵیا و نیویۆرك وایكرد رێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەو دوو شوێنە كەم بێتەوە.
لێكۆڵەران گەیشتە ئەو ئەنجامەی بەكارهێنانی ماسك لەشوێنە گشتیەكان رێگەچارەیەكی چالاكە بۆ وەستانی گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان مرۆڤەكان و داپۆشینی دەم ولووت رێگری دەكات لەگواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەرێگەی هەوا ، لەكاتێكدا دوورەپەرێزی و دابڕین و پاكژكردنی دەست نابێتە هۆی پارێزراوی لەتووشبوون بەكۆرۆنا لەرێگەی ووردیلەی كۆكە و پژمەی تووشبووان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە