کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای تویتەر سڕینەوەی هەزاران ئەكاونتی راگەیاند

.

05:04 PM - 12/06/2020

كۆمپانیای تویتەر سڕینەوەی هەزاران ئەكاونتی راگەیاند كە بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی نادروست بانگەشەی سیاسی و جیۆسیاسی بۆ سیاسەتەكانی چەند وڵاتێك كردووە.
كۆمپانیای تویتەر لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانیاندا بۆیان دەركەوتووە هەزاران ئەكاونت هەن لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا كە لەلایەن هەریەك لە وڵاتانی توركیا و روسیا و چینەوە بەڕێوەدەبرێن و ئەجێندای سیاسەتی ناوخۆیی بەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا بڵاودەكەنەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سپۆنسەر دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە لە دەرەنجامدا 32 هەزار و 242 ئەكاونت سڕدراونەتەوە، كە بەشێك بوون لەو تۆڕانەی بانگەشەی ناتەندروست بۆ سیاسەتی ئەو سێ وڵاتە دەكەن، كە حەوت هەزار و 340 ئەكاونت لەوانە سەر بە توركیا بون و چالاكییەكانیان تایبەت بووە بە درەوشاندنەوەی رۆڵی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا و پارتە سیاسییەكەی. هاوكات باسی لەوەكردوە: هەزاران ئەكاونتی تر بە ئاراستەی چیندا سەبارەت بە زانیارییەكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریان كردوە و بەكارهێنەرانیان بەلارێدا بردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە