کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

#یەکێتیی_وەك_فریادڕەس...

.

04:25 PM - 09/06/2020

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە حزبێکی جەماوەرییە و ھەڵقووڵاوی ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە،لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا توانی لە ھەلومەرجێکی سەخت و دژواردا لەسەر دەستی کۆمەڵێك ڕۆشنبیر و گەنجی خاوەن یٔەزموون کە دیارترینیان(مام جەلال) بوو،سەرەتا یٔەم کۆمەڵە لەسەر بیری چەپی مارکسی لینینی و وەك ڕزگاری لە دەسەڵاتی میر و یٔاغاکان کە ھەموو شتێکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردبوو ھەڵگری پەیامی ڕزگاری بوو لەو دەرەبەگایەتییە.
ھەڵبەت یٔەم حزبە سیاسیە لە قۆناغە جیاوازەکان دا و بەپێی ھەلومەرجی ڕۆژگار خوێندنەوەی بۆ دۆخی سیاسی و دۆزی کورد ھەبووە بۆ چەسپاندنی ماف و یٔامانجەکانی ھەر لە دانووستاندنەکانی بەرەی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ڕاگوازتن و تەعریب و تا کۆتایی ساڵانی ھەشتاکان کە چەند قۆناغێکی یٔەنفال و کیمیاباران بوو،دواتر دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمان و چەسپاندنی حوکمی زاتی و دانانی ھێڵەکانی دژە فڕین و چەندین کابینە بە دەستکەووت و کەم و کورتیەکانیشەوە کە خراپترینی شەڕی نەگریسی براکوژی(ناوخۆ)بوو.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەڕووی یٔابووریەوە توانی لەو قۆناغە خۆی بەڕێوە بەرێت بەھۆی داھاتی خاڵە گومرگیەکان و ھاندان و گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵی کە یٔەگەر یٔاوڕێك لە ڕابردووی سنووری جوگرافی دەسەڵاتی کە بە (زۆنی سەوز) ناودەبرا پێشکەوتوو پێشەنگتر بوو لە ھەموو شار و ناوچەکانی تری کوردستان و بگرە دوایی پڕۆسەی یٔازادیش یەكێك بوو لە نموونەی باشترین لە عێراق لە ڕووی یٔەمنی و یٔاسایش و تەندروستی و یٔازادی و فرە دەنگ و ڕەنگی و یٔاین و مەزھەب و ھتد.
یەکێتیی دەستپێشخەر بوو لە دەرھێنانی سامانی سروشتی و سوودی بۆ یٔەو قۆناغە لێوەرگرت کە یٔەویش نەوتی(شیواشۆك) بوو کە سەرەڕایی یەکەم یٔەزموون و جۆری کوالێتی بەڵام سوودی بینی.
ھەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا بەشێوەیەکی پێویست سوودی لە دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت و گاز نەکردوو و نەیتوانی لە نێوەندەکانی ھەرێمایەتی و جیھانی بەرەوپێشچوونی پێویست ببینێت و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەردەمێك بە ھاوبەشی(فیفتی بە فیفتی) و دواتر حزب و پارت و بزووتنەوە و ڕەوتەکانی تریش پشکی خۆیان ھەبووە،بەڵام یٔابووری ھەرێم و قەیرانەکان و کێشەی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر پرسی ڕادەستکردنی بڕی دیاریکراوی نەوت و ناردنی مووچەی فەرمانبەران دۆخی یٔەم ھەرێمە ڕۆژ بە ڕۆژ قورس و یٔاڵۆز و بەرەو خراپبوون یٔەچێت.

یٔەوەی پێویستە و یەکێتیی یٔەتوانێت بیکات بۆ دەربازبوون لەو دۆخە،بەتایبەت لەدوایی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە و سەرکردایەتی نوێی یەکێتیی کە یٔامانجیان خزمەت و بار و گوزەرانی ھاوڵاتیانی یٔەم ھەرێمەیە کە چارەکە سەدەیەك(سی دەیەیە) کورد حکومەتی خۆی ھەیە.
زۆرێکی کێڵگە نەوتیەکان و گازی سروشتیش لە سنووری زۆنی ژێر دەسەڵاتی یەکێتییە،کە دەتوانێت یٔەم پرسە بکاتە بابەتی فشار و ھەرێم لەم دۆخە ڕزگار بکات،ھەم لە ڕێگەی ناردنی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و ھەم لەڕوویی سیاسەتی یٔابووری جیھانی کە ناوچەی چەمچەماڵ دووەم ناوچەیە لە جیھان لەدوایی ڕووسیا
بەڵێ یٔەو گازەی کە ھی کوردە و لەژێر سنووری دەسەڵاتی زۆنی سەوزە کە بە دووەم ناوچە دوایی ڕووسیا یەت دەتوانرێ فشار لە تورکیا بکات و کاریگەری ھەبێت و ھەموو ووڵاتانی یٔەوروپا و جیھان جۆرێکی تر مامەڵە و سیاسەتی لەگەڵ بکەن،کە یٔەمە تا یٔێستا ھەڕەشە و فشاری تورکیایە لە ووڵاتانی یٔەوروپا بۆ قەیران و گرانبوونی گازی سروشتی و توانیوێتی لە نێوەندە نێودەوڵەتی و پڕۆسەی سیاسی جیھانی ڕۆڵی خۆی ھەبێت و پێگەیی خۆی قایمتر بکات و یٔەو قۆرخکاری و زیادەڕەویانەی یٔەیکات چاوپۆشی لێ بکەن لەبەرامبەر یٔەوەی گازە سروشتیەکەی ھەرێمی کوردستان یٔەو مامەڵەی پێوە یٔەکات چونکە بە سنووری یٔەودا تێپەڕ یٔەبێت.
بۆیە یەکێتیی یٔەتوانێت لەڕێگەی یٔەم دەرچەیەوە ھەرێم لەم قەیرانە دەرباز بکات و ببێتە فریادڕەس و شکۆ بۆ حکومەت و خاك و نیشتمان بگەڕێنێتەوە کە زۆر کات سنوورەکانی بۆردومان کراوە و ھێزی سەربازی بێگانەی تێدا جێگیرکراوە و لە ڕووی باشبوونی بار و گوزەرانی ھاوڵاتیان و ھەروەھا پێگە و سەنگی لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتی بەرەوپێشچوونی یٔێجگار گەورە بۆ میللەتەکەمان بەدەست بھێنێت.

چێنەر شەرعی
٤/٦/٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە