کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەتح هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی هادی عامری ئاشكراكرد

.

06:02 PM - 06/06/2020

هادی عامری دەست لەكاركێشانەوەی لەئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشكەشكردووە و هاوپەیمانی فەتح هۆكارەكەی ئاشكراكرد.
چەند رۆژێكە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەست لەكاركێشانەوەی لەئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشكەشكردووە و تائێستا پەرلەمان ئەو داوایەی پەسەندنەكردووە.
لەو بارەیەوە ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی كوتلەی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: هادی عامری دەست لەكاركێشانەوەی لەئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی بواری هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی و ئاماژەی بەوەكرد: ناوبراو ئامادەبووە لەزۆرترین كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تایبەت بە بڕیارە گرنگەكان.
وتیشی: هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەمێنێتەوە و هادی عامری دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە و عەبدولكەریم ئەنساری دەبێتە جێگرەوەی عامری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە