کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. هەڵگورد فەتحوڵا: مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر جدیین

.

05:13 PM - 06/06/2020

دكتۆر هەڵگورد فەتحوڵا پسپۆِری نەخۆشی هەناوی لە میانی بەشداری لە گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگەیاند: مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە زۆر جدییە و بەردەوام هەڕەشە لە ژیانی هاوڵاتیانی هەموو جیهان دەكات، بە پێویستیشی زانی هاوڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و پێشێل نەكرێت.
وتیشی: ڤایرۆسەكە گرنگی بە تەمەن نادات و هێرش دەكاتە سەر كۆئەندامی هەناسەی گەنج و پیر و منداڵ و ڕۆڵی كەمدەكاتەوە و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەكات و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.

IIsdPBAlEFk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە