.
04:56 PM - 06/06/2020
ئه‌مڕۆ (6ی حوزه‌یران) سه‌باره‌ت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه قایمقامی قه‌زای كه‌لار ئاماده‌ی بوو، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرنگی و رۆڵی خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كه كرد، راشیگه‌یاند: له شه‌پۆلی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خوا گه‌رمیان پارێزراو بوو، به‌ڵام به داخه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووه‌م، له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك حاڵه‌ت تۆماركراوه و هاوڵاتیه‌كیش گیانی سپارد، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان هۆشیار بین له‌م بارودۆخه‌دا و خۆپارێزی بكه‌ین.
ووتیشی: پشوی رۆژانی جه‌ژن كۆتایی هاتووه و له سبه‌نێوه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی فه‌رمانبه‌ران و خۆپارستن له ڤایرۆسه‌كه، ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بابه‌ته‌كانی خۆپارستن به كاربهێنێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش به مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكات ده‌بێت خۆی بپارێزێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان بابه‌ته‌كانی خۆپارێزی وه‌ك (ده‌سكێش، ده‌مامك، جێڵی پاككه‌ره‌وه) به سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و فه‌رمانگه‌كان دابین ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە