کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوللە زیانێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵی پاكستان گەیاندووە

.

04:19 PM - 06/06/2020

شەپۆلی كوللەی بیابان كە ماوەی چەند مانگێكە ڕووی لە پاكستان كردوە، زیانێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵ گەیاندوە ‌و بۆتە هەڕەشەیەكی جددی لەسەر ئاسایشی خۆراكی ئەو وڵاتە هەژارە.
وەك جووتیارانیش دەڵێن: كوللە هێرشی كردۆتەسەر بەشێكی زۆری زەویە كشتوكاڵییەكانی پاكستان‌و بەروبوومی لۆكە‌و سەوزە‌و میوەی لەناوبردووە، بەڵام كاریگەرییەكی زۆری لەسەر میوەی مانگۆ نەبووە، هاوكات هەوڵی جووتیاران‌و فەرمانگەكانی كشتوكاڵ بۆ قەڵاچۆكردنی ئەو ئافاتە كشتوكاڵییە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

409MuP-Wq6Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە