کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیرێكی عیراق لەسەر گەندەڵی دەدرێتە دادگا

.

04:12 PM - 06/06/2020

زەید تالقانی سەرۆكی ناوەندی رافیدەین رایگەیاند: هەوڵە یاساییەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ دادگاییكردنی یەكەم وەزیری عیراقی بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵیی كارگێڕی‌و دارایی.
سەرۆكی ناوەندی رافیدەین راشیگەیاند: ناوەندەكەیان دەستیكردوە بە كۆكردنەوەی بەڵگەی گەندەڵی لەسەر (لوئەی خەتیب) كە وەزیری كارەبای عیراق بووە لە كابینەی عادل عەبدولمەهدیدا، تاوەكو بدرێتە دادگا، چونكە ویستویەتی بەشێوەیەكی نایاسایی 90 هەزار كەس دابمەزرێنێت، هاوكات لە دۆسیەی هەردوو وێستگەی كارەبای 1 و 2ی بێجیش گەندەڵیی كردوە.
هەروەها گومانی ئەوەی لەسەرە كە گەندەڵی لە دابەشكردنی زەوی لە بەسرە‌و پەكخستنی پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەت ‌و وێستگەی هەزار ‌و 500 مێگاواتی كارەبای بەسمە‌و چەندین دۆسیەی تردا كردبێت.
سەرۆكی ناوەندی رافیدەین هەموو ئەم دۆسیانەی كۆكردۆتەوە و دەڵێت: كە وەزیری پێشووی كارەبای عیراق ملیۆنان دۆلاری لە سامانی گشتی بەهەدەر داوە و دەبێت دادگایی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە