کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی: باس لە كەمكردنەوەی مووچە نەكراوە

.

04:03 PM - 06/06/2020

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە كە لەدوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران كرابێت.
وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە: ‏‎سەرباری خراپی دۆخی دەرونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەواڵی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە لە كۆبونەوەی 3ی حوزەیرانی 2020ی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بابەتێكی كۆبوونەوەكە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بووە، ئەمەش چەواشەكارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەكیشی رووندەكەینەوە لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە.
رۆژی 3ی حوزەیرانی 2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوەوە‌و تیایدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەت، بەخشینی هاوڵاتیان لە غەرامەی دواكەوتن، داشكاندنی لەسەدا 15 لەو بڕە پارەیەی كە كرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا، هەروەها داشكاندنی لەسەدا 15 لەو پێشینانەی حكومەت كە لەلای هاوڵاتیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە