کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە بەبڕی 7ملیار دۆلار غاز لەكێڵگەكانی بەسرە بەهەدەر دەڕوات

.

03:55 PM - 06/06/2020

ساڵانە بەبڕی 7 ملیار دۆلار غاز لەكێڵگە نەوتیەكانی بەسرە بەهەدەر دەچێت.
گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: ساڵانە بە بڕی 7 ملیار دۆلار غاز لەكاتی دەرهێنانی نەوت لەكێڵگە نەوتیەكانی پارێزگای بەسرە بەهەدەر دەچێت لەوڵاتێكدا كەتائێستا نەیتوانیوە وەبەرهێنان لەو غازەدا بكات و سوودی لێوەربگرێت.
لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژەبەوەكراوە: بڕی ئەو غازەی لەكاتی دەرهێنانی نەوت لەبیرە نەوتیەكانی پارێزگای بەسرە بەهەدەر دەچێت بە نزیكەی 12 ملیار مەتر سێجا دەخەمڵێنرێت و ئەو بڕەش زیاترە لە غازی بەكارهاتووی وڵاتێكی وەك نەمسا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای هانیویلی ئەمریكی كردووە بۆ وەبەرهێنان لەغاز لەژمارەیەك لەبیرە نەوتیەكانی پارێزگاكانی بەسرە و میسان، بەڵام ئەوانە هەوڵی زۆر سادەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو زیانەی بەر كەرتی ووزەی عیراق دەكەوێت بەهۆی خراپی بەرێوەبردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە