.
03:53 PM - 06/06/2020
كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا دوو هەزار و 269 توشبوی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 169 هەزار و 425 كەس، وتیشی هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە رۆژی هەینەوە 75 توشبوی تر گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە هەشت هەزار و 209 كەس، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند: 132 هەزار و 38 كەس چاكبونەتەوە و دوو هەزارو 578 تووشبووش تەندروستیان خراپە و لەژێر چاودێری پزیشكی ورددان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە