کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیستانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بن

.

03:33 PM - 06/06/2020

دوای زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق لەبەیاننامەیەكدا داوای لەهاوڵاتیان كردوە، ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی جێبەجێكردنی رێكارە خۆپارێزیەكان بن.
تەئكیدیشكردەوە: كاركردن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسەكە بەرپرسیارێتی‌ هەموو هاوڵاتیان و كاربەدەستانە و پێویستە هەمووان لە ئاستی‌ ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بن و هاوكاربن لە تێپەڕاندنی‌ ئەو  قۆناغە هەستیارە.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە: پابەند بوون بەرێنماییەكان سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنێت و رێژەی تووشبوون كەمدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە