کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارێكی‌ نوێی‌ كازمی‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌

.

01:57 PM - 06/06/2020

نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند سەرۆك وەزیران تیمێكی‌ وەزاری‌ بە سەرۆكایەتی‌ عوسمان غانمی‌ وەزیری‌ ناوخۆ و ئەندامێتی‌ ژمارەیەك وەزیر و شارەزایان راسپاردووە بۆ پێداچوونەوە بە رۆڵی‌ پارێزگارەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی‌ لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكان, بەپێی راسپاردنەكەی‌ كازمی‌,ئەركی‌ تیمەكە دیاریكردنی‌ هۆكارەكانی‌ كەمتەرخەمییە‌ لە پێشكەشكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ بە هاوڵاتیان و پێداچوونەوە بە رۆڵی‌ پارێزگارەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانە لە پارێزگاكان و گرتنەبەری‌ رێوشوێنی‌ توند بۆ دیاریكردنی‌ ئەو شوێنانەی‌ گەندەڵییان تێدادەكرێت،  نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ ئاماژەی بەوەشدا تیمە وەزارییەكە هەماهەنگی‌ لەگەڵ‌ لیژنە تایبەتمەندەكانی‌ پەرلەمان و رێكخراوە مەدەنییەكان و سەندیكاكانی‌ پارێزگاكان دەكات و راپۆرتی‌ كۆتایی و راسپاردەكانی‌ بۆ سەرۆك وەزیران بەرزدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە