کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

.

01:52 PM - 06/06/2020

تەندروستی روسیا ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە 24 سەعاتی رابردوودا 8 هەزار و 855 حاڵەتی نوێی توشبوون و 197 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە, تەندروستی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە هەر لەو ماوەیەدا 8 هەزار و 807 حاڵەتی چاكبوونەوە لە پەتاكە تۆماركراوە, تەندروستی روسیا روونیشیكردۆتەوە كۆی گشتی ژمارەی توشبووان گەیشتۆتە 458 هەزار و 689 حاڵەت و لەو ژمارەیە 5 هەزار و 725 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و 221 هەزار و 388 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە