کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا نزیكەی هەزار و پێنج سەد دۆلار دەداتە هەركەسێك ڤاكسینی كۆرۆنا تاقیبكاتەوە

.

11:04 AM - 06/06/2020

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەیان پارە دەبەخشێتە ئەوخۆبەخشانەی ئامادەین ڤاكسینی كۆرۆنایان لەسەر تاقیبكرێتەوە، لەو بارەیەوە فادیم تاراسۆڤ بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوەكانی پەیوەست بە پەتا گواستراوەكان و زیندەزانی ورد رایگەیاند: روسیا لە پلانیدایە دەست بە قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا بكات ، لەسەر ئەو خۆبەخشانەی ئامادەیان دەربڕیوە ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیدەكرێتەوە.
لای خۆشیەوە رۆژنامەی مۆسكۆ تایمز لەزاری فادیم تاراسۆڤ-ەوە بڵاویكردۆتەوە، 50 خۆبەخش بەشداری لەو تاقیكردنەوەیدا دەكەن و لە بەرامبەردا بڕی  هەزار و 450 دۆلار، وتیشی: ئەو بڕە پارەیە دەدرێتە ئەو خۆبەخشانەی تاقیكردنەوەكە تەواو دەكەن و بڕی 288 دۆلاریش دەدرێتە ئەوانەی كە بەردەوام نابن لەسەر  تاقیكردنەوەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە