کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازگە نارەسمیەكانی دەرەوەی كەركوك لادەبرێن

.

10:56 AM - 06/06/2020

رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: تەواوی ئەو بازگە نا رەسمیانەی لەڕێگەكانی دەرەوەی شاری كەركوك هەبوون وەك (چیمەن ، داقوق ، پردێ و ئەوانی تری و بونەتە هۆكاری بێزاركردنی خەڵك لادەبرێن و تەنها بازگە رەسمییەكان دەمێننەوە ، وتیشی: وەك هەنگاوی یەكەمیش بازگەی چیمەن هەڵگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر چەند جارێك گلەیی و گازندەی خەڵكیان گەیاندۆتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی عیراق لەناوچەكە و ئیدارەی كەركوكیان لێ ئاگاداركردبۆوە و تەئكیدیكردەوە تەنها بازگەكانی دەروازەی كەركوك دەمێننەوە و ئەوانی تر بوونیان نامینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە