کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتانی جی 20 بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن

.

10:48 AM - 06/06/2020

كۆمەڵەی وڵاتانی 20 بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن , لەوبارەیەوە كۆمەڵەی وڵاتانی جی 20 بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاندووە:  كۆمەڵەی 20 و ئەو وڵاتانەی بەشدارن تێیدا سەركردایەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی تەندروستی جیهانی, ئەوەش لەكاتێكدایە لە كۆبوونەوەی لوتكەی نائاسایی كە بەسەرۆكایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە 26 ی ئاداری رابردوودا بەڕێوەچوو بڕیاردرا بە تەرخانكردنی بڕێك پارەی بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی كە هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە