کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵێكی تیرۆریستان بۆ سوتاندنی گەنمی جوتیاران لە سەڵاحەدین پوچەڵكرایەوە

.

10:41 AM - 06/06/2020

هەوڵێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سوتاندنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سەڵاحەدین پوچەڵكرایەوە , لەوبارەیەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا هێزێكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی تلول باجی رۆژئاوای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سوتاندنی گەنمی جوتیاران لەو ناوچەیە پوچەڵكردەوە، هەروەها تیرۆریستێك كوژراوەو یەكی تریش برینداركراوە..
ئاماژە بەوەشكراوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی كیۆماڵی ناوچەكەیان بۆ دەستگیركردنی پاشماوەی تیرۆریستان دەستپێكردووە، هەروەها لە  نەینەواو  لە قەزای تەلەعفەر تیرۆریستێك دەستگیركراوە كە ئەركی گواستنەوەی سوتەمەنی بووە بۆ تیرۆریستی داعش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە