کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم 555 توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردان

.

05:56 PM - 05/06/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا نوێترین ئاماری سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە 959  هاوڵاتی لە 34 شوێنی جیاوازی هەرێمی كوردستان لە كەرەنتیندان , هەروەها  لە24 سەعاتی ڕابردوودا هەزار و 738 پشكنین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ئەنجام دراوە 84 هەزار و 664 پشكنین بووە , هەر لە راگەیەندراوەكەدا تەندروستی هەرێم ئاماژەشی‌ بەوەشدا كە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 105 تووشبووی تر بە كۆرۆنا  تۆماركراوە و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە, كە 12 لە توشبووەكان لە پارێزگای هەولێر بووە و 77 توشبووش لە پارێزگای سلێمانی و 7 توشبوو لە ئیدارەی گەرمیان و 6 توشبوو لە پارێزگای دهۆك و 3 توشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە, هەروەها 2 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە, وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكردووە كە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 لە هەرێمی كوردستان بووە بە هەزار و 15 حاڵەت كە لەو ژمارەیە 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 444 حاڵەتی چاكبوونەوە هەیە و لە ئێستادا 555 توشبووی كۆرۆنای نوێ‌ لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە