کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕی 8 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بۆ هاوپەیمانی جیهانی بۆ پێكوتە تەرخانكرا

.

05:54 PM - 05/06/2020

هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڤاكسین و خۆپارێزی كە بە گاڤی ناسراوە لە كۆبوونەوەی لوتكەی رێكخراوەكە كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو و تەنها رۆژێكی خایاند , توانی بڕی 8 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە , كە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن رێكخراو و كۆمپانیا و حكومەتەكانی بەشێك لە وڵاتانی جیهانەوە بەخشرا بۆ بەردەوامی كاری گاڤی بۆ ماوەی 5 ساڵی داهاتوو و بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا, گاڤی لە ساڵ 2000 دا بە پشتیوانی گەورەی دامەزراوەی بیڵ و میلیندا گیتس دامەزراوە , هەروەك پاڵپشتی دەكرێت لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی و رێكخراویی تەندروستی جیهانی و یونسێف.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە