کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڵمەتێكی فراوانیان دژی داعش دەست پێكردووە

.

04:19 PM - 05/06/2020

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایانگەیاند بە هەماهەنگی حكومەتی عێراق و هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڵمەتێكی سەربازیان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لەناوچە سنووریەكانی سوریا و عێراق دەستپێكردووە.
فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردۆتەوە دوای زۆربوونی پەلامارە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییەی داعش مەترسیەكی ڕاستەقینە لە سەر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان دروستبوو بۆیە دوای پرۆسەیەكی وردبینی و كۆكردنەوەی زانیاری و بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراقدا هەڵمەتێكی سەربازییان بەناوی بەرەنگاربووەی تیرۆر بۆ ڕاوەدوونان و گەڕان بەدوای شانە نووستوەكانی داعش لە بیابانەكانی ڕۆژهەڵات و بە ئاراستەی ڕووباری خاپوورو سنوورەكانی نێوان سوریاو عێراق دەست پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە