کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جامی ئیتاڵیا بەرێوەدەچێت

.

12:11 PM - 05/06/2020

یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا وادەو كاتی بەرێوەچوونی ركابەرییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی وڵاتیەكەی ئاشكراكرد، مینشینزۆ سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنەوەی جامی یانەكان دەربریوە، بریارە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە هەردوو یارییەكەی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە ئەنجامبدرێن، كە لەمیانی یارییەكدا یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی یانەی ئەی سی میلان دەبێت و هەردوو یانەی ناپۆلی و ئینتەرمیلان ئەنجامدەدرێت، وادەی یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دیاریكرا كە رۆژی 17 مانگ و لەیاریگای ئۆڵۆمپیكۆ دەكرێت، لەیاریی چوونی ئەو قۆناغەدا ناپۆلی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی ئینتەرمیلان تۆماركردووە، یاریی نێوان یانەكانی میلان و یۆڤانتۆس-یش بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە