کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ركابەرییەكانی سێ هەفتەی پریمەرلیگ ئاشكراكرا

.

12:10 PM - 05/06/2020

رابیتەی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا وادەو كاتی بەرێوەچوونی سێ هەفتەی خولەكەی ئاشكراكرد، بریارە رۆژی 17ی ئەم مانگە یارییەكانی پریمەرلیگ دەستیپبكاتەو كە لەرۆژی 11ی مانگی 3 وە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراوە، كە خولەكە تا هەفتەی 29 بەرێوەچووەو 9 هەفتەی ئەم ورەزە ماوە یارییەكان كۆتایی پێ بهێندرێت و یانەی لیڤەرپوڵ-یش پێشەنگی خولەكەی گرتووەو بە دوو بردنەوەی تر دەبێتە خاوەن نازناوی خولەكە، دەستپێكردنەوەی خولەكەش بەیاریی دواخراوی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ دەبێت و رۆژی 17ی مانگیش بەرێوەدەچێت، هەروەها یارییەكانی هەفتەی 30 لەرۆژی 19 مانگ و بەیاریی نێوان یانەكانی نۆریچ سیتی و ساوسهامپتۆن دەستپێدەكات، بەهێزترین و یاریی لوتكەی ئەو هەفتەیە هەر ئەو رۆژو لەنێوان یانەكانی تۆتنهام و مانچستەر یونایتد دەكرێت، رۆژی 23ی ئەم مانگەش یارییەكانی هەفتەی 31 دەستپێدەكات و تا رۆژی 25ی مانگ درێژەی دەبێت، لەرۆژانی 28ی ئەم مانگە تا 2ی مانگی داهاتوو یارییەكانی هەفتەی 32 دەكرێن، كە دوا یاریی ئەو هەفتەیە یارییەكی گرنگ و چارەنووسساز دەبێت و هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بەیەكدەگەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە