کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەنفیكا دوو خاڵی تری لەدەستدا

.

12:08 PM - 05/06/2020

یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی نایابی یانەكانی پورتوگال درێژەی هەیە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و نیو راگیرا، لەمیانی یارییەكی ئەو هەفتەیەدا هەردوو یانەی بەنفیكاو توندیلا بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا بەتایبەت یانەی بەنفیكا بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتركرد، بەڵام لەسەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو، لەگێمی دووەم یاریزانانی بەنفیكا لەسەر هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵ درێژە پێدا، بەڵام ئەنجامە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، لەكۆتایدا یارییەكە بەبێ گۆڵ و بەیەكسانبوون تەواو بوو، دوای ئەو یەكسانبوونەش پێگەی یانەی بەنفیكا لەپێشەنگی ریزبەندی لەمەترسیدایە كە خاوەن 60 خاڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە