.
11:46 AM - 05/06/2020
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی ڕۆژانی سەختی خەبات هەڤاڵ (مەلا نەوزاد) بەهۆی نەخۆشیەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هاورێ و هاوسەنگەرانی دەکەین هاوبەشی خەمی هەموولایەکین.
لەدەستدانی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی هوشیارو بەئەزموون و پێشمەرگەیەکی پشوودرێژ داخێکی سەختە یەزدانی مەزن سەبووری هەموولایەک بداتەوەو دواناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
۵/٦/٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە