کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە

.

12:05 AM - 05/06/2020

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جددی وەربگرن , قوباد تاڵەبانی داواشی لە هاوڵاتیان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان و ماڵ و مناڵ و خۆشەویستانیان لەم پەتایە بپارێزن, لەبەشێكی تری پەیامەكەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە كە نابێت پرسی پەتای كۆرۆنا بە سیاسی بكرێت و رایگەیاندووە پێویستە هاوڵاتیان بەشێوازی شارستانیانە ناڕەزاییەكانیان دەرببڕن تەئكیدیش دەكاتەوە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران و تەقەكردن بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران جێگەی قبوڵكردن نییە.

xPymgq1EG3w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە