کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەفتا و حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران

.

11:06 PM - 04/06/2020

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفتا و حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
Image may contain: text

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە