.
10:15 PM - 04/06/2020
.دانیشتوانی کەڵەک بۆ داواکردنی مافەکانیان و رێگریلێکردنیان بۆ کار و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی PUKmedia دانیشتوانی ناحیەی کەڵەک سەربە قەزای خەبات کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر بەمەبەستی ناڕەزایی و داواکاری مافەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ئەوەش ئاشکراکراوە، کە خۆپیشاندەران لە بازگەی کەڵەک کۆبونەتەوەو داوا دەکەن قەدەغەی هاتووچۆ نەمێنێت و بتوانن کار و کەسابەتی خۆیان بەڕێوەبەرن و رێگایان پێبدرێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە