کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچێك لە خانەقین كە گومانی كۆرۆنای لێ دەكرا گیانی لەدەست دا

.

09:01 PM - 04/06/2020

كچێكی تەمەن 27 ساڵ لە كەرەنتینەی خانەقین گیانی لەدەست دا، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەو كچە لەگەڵ دایكی 4 رۆژە كەرەنتینە كراون نیشانەكانی كۆرۆنا تیدا بە سەختی دەركەوتووە ،  دوو رۆژە پشكنینی بۆ كراوە تاوەكو ئێستا ئەنجامی پكشنینەكەی لە پارێزگای دیالە نەگەراوەتەوە ، ئەو كچە دانیشتوی بەغدایە و خێزاندارە بەمیوانی سەردانی ماڵی دایكی كردووە لەخانەقین بەڵام دوای رۆژێك مانەوەی لە خانەقین هەست بە ناجێگری تەندروستی دەكات و لە نەخۆشخانەی خانەقین پشكنینی سەرەتای بۆ دەكرێت و روانەی شوێنی مانەوەی كەرەنتینەی دەكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە