کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیانی توندوتیژییەكانی مینیاپوڵس دەیان ملیۆن دۆلارە

.

08:55 PM - 04/06/2020

زیانی شەپۆلە ناڕەزایی و توندوتیژییەكانی شاری مینیاپوڵسی ئەمریكا دەیان ملیۆن دۆلارە.
لێپرسراوانی شاری مینیا پوڵسی ئەمریكا قەبارەی ئەو زیانانەیان ئاشكراكرد كەبەهۆی توندوتیژی و كردەەی تێكدەرانە و تاڵانی لەموڵك و ماڵ و بیناكانی ئەو شارە كەوتووە كەئەو رووداوانە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەكی رەشپێست بەهۆی مامەڵەی توندی پۆلیسەوە روویانداوە.
لێپرسراوانی ئەو شارەی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكرد زیانی 55 ملیۆن دۆلار بەر موڵك و ماڵ و بیناكانی شارەكەیان كەوتووە و ئاژاوەگێڕان ئاگریان لە 220 بینای شاری مینیا پوڵس بەرداوە كە جۆرج فلۆید تێیدا گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە جاكوب فرای سەرۆك شارەوانی مینیا پوڵس داوای یارمەتی حكومی و فیدراڵی دەكات بۆ یارمەتیدان لەدووبارە بنیادنانەوەی شارەكە لەدوای كۆتایی هاتنی پشێوییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە